ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

یاریزانە بەڕازیلیەکانی ریال مەدرید بۆ جامی شا دەگەڕێنەوە

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی توانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل رازی بکات، رۆژێک پێش یاری یانەکەیان لە جامی شای ئیسپانیا، رێگە بە یاریزانەکانیان بدرێت بگەڕێنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەر یەکە لە یاریزانە بەڕازیلیەکانی شاهانەکان، کاسێمیرۆ، ڤینیسیۆس، ملیتائۆ و رۆدیگێر بە مەبەستی بەشداری کردن لە یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بۆ دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەیان بانگهێشتکراون، بۆیە ئەوان ناتوانن بەشداری یاری جامی شا بکەن، بەڵام کارگێری ئەو یانەیە داوای لە فێدراسیۆنی سامبا کردووە، دوای یارییەکەی سێ شەممە راستەوخۆ رێگە بە گەڕانەوەی یاریزانەکانیان بدرێت.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل بەم داوایەی کارگێری ریال مەدرید رازی بووە و، رۆژی چوارشەممە واتە رۆژێک پێش یارییەکەی بەرامبەر بیلباو لە جامی شای ئیسپانیا، ئەو یاریزانانە دەگەڕێنەوە و بەشداری یارییەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button