ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

” پیکێ کەسێکی درۆزنە “

یاریگا-
ئۆنای ئێمرێ، راهێنەری یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیا جێرارد پیکێ بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا بە کەسێکی درۆزن ناو دەبات.

راهێنەرەکەی ژێر دەریاییەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاری یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید سەبارەت بە تۆمەتەکانی پیکێ سەبارەت بە تویتەکەی یانەی ڤالێسنیا گووتی ” ئەو یاریزانە دەبێت روو راست بێت و ئەوەندە درۆ لەگەڵ خەڵک نەکات، ئەو چۆن باسی ناوبژیوان دەکات، کاتێک لە یاری ئێمە بەرامبەر یانەکەی ناوبژیوان لێدانێکی سزای ئاشکرای هەژمار نەکرد و ئەویش بێ دەنگی هەڵبژارد “.

لە بەرامبەردا ئەمجارەیان پیکێ لە تویتێکدا وەڵامی ئەو راهێنەرە دەداتەوە و نوسیویەتی ” کەسێک ئەم قسانە دەکات سێ ساڵ لەمەوبەر 6-1 تووشی دۆڕانمان کردن و تاوەکو ئێستاش لەسەر ناوبژیوان قسە دەکات “.

بابەتی زیاتر

Back to top button