ئه‌وروپائیتاڵیا

کیلینی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگاری بوو

یاریگا
جیۆرجۆ کیلینی، بەرگریکاری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رزگار بوو و لە سبەی بە دواوە دەتوانێت بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە دەرکەوت بەرگریکارەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەو یاریزانە کەرەنتین کرا و ، لە دوایین پشکنینی پزیشکیش دەرکەوتووە ئەو یاریزانە لەم پەتایە رزگاری بووە و دەتوانێت بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی بکاتەوە.

کیلینی بەم هۆیەوە بەشداری یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر ناپۆلی لە گەڕی بیستەمی سێریائەی نەکرد و، چاوەڕێش دەکرێت بۆ یاری داهاتوو بگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button