ئه‌وروپائیتاڵیا

کیلینی بە ناچاری واز لە یاریی کردن دێنێت

یاریگا
جۆرجۆ کیلینی، بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئەم وڵاتە بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی بریاریداوە کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بێنێت.

رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵیا ئاشکرای کردووە کە بەرگریکارەکەی خانمە پیرەکە پاش ئەوەی لە ساڵی 2019 تووشی پێکان بوو لە ماسولکەکانی ئەژنۆیدا، لەو کاتەوە نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بۆیە بریاریداوە پاشی کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بە شێوەیەکی یەکجاری واز لە یاریی کردن بێنێت.

کیلینی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، ئەگەر بۆ یۆرۆی 2020 بانگهێشت بکرێت، ئەوا دوای پاڵەوانتیەکە وازدەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button