ئه‌وروپائیتاڵیا

داهاتووی کیلینی لەگەڵ یۆڤێنتۆس یەکلایی دەکرێتەوە

یاریگا
جیۆرجیۆ کیلینی، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یۆڤێنتۆسی ئەم وڵاتە ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە کە بەرگریکارەکەی خانمە پیرەکە بریاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پێش کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا یانەکەی گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ بکات و بەم شێوەیە ئەو یاریزانە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2022 لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

کیلینی لەوەتەی ساڵی 2005 یاری بۆ یانەی یۆڤێنتۆس دەکات و لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 535 یاری کردووە و بەرهەمەکەشی 36 گۆڵ و 24 ئاسیست بووە و سەرەتای ئەم مانگەش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button