ئه‌وروپائیتاڵیا

کیلینی داهاتووی لەگەڵ یۆڤێنتۆس یەکلایی کرایەوە

یاریگا
جیۆرجیۆ کیلینی، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یۆڤێنتۆسی ئەم وڵاتە بریاریداوە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکەش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و بەم زووانەش گرێبەستەکەی نوێدەکرێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، خانمە پیرەکە لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی بەرگریکاری یانەکەیان گەیشتونەتە رێکەوتن و بەم زووانە گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە، واتە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2023 نوێدەکرێتەوە و تا ئەو کاتە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

کیلینی 36 ساڵ لەوەتەی ساڵی 2005 لە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆس یاری دەکات و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 535 یاری کردووە و توانیویەتی 36 گۆڵ و 24 پاسی گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button