ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

ئامانجی داهاتووی کیلینی ئاشکرا بوو

یاریگا
جیۆرجۆ کیلینی، بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئەم وڵاتە بریاریداوە دوای کۆتایی هاتنی بە یەکجاری ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە خولی ئەمریکاوە دەکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە بەرگریکارەکەی خانمە پیرەکە بەرێوەبەری کارەکانی ئاگادار کردووەتەوە، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت، بەڵام لە یاری کردن بەردەوام دەبێت و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی ئەمریکیەوە بکات، هەرچەندە تاوەکو ئێستا دیار نیە یاری بۆ کام یانەی ئەمریکی دەکات.

کیلینی لە ساڵی 2005 پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس کردووە و هاوینی ئەمساڵیش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، لەو کاتەوەش کە پەیوەندی بە بیانکۆنێری کردووە، بەشداری 408 یاری کردووە و بەرهەمەکەشێ 27 گۆڵ و 23 ئاسیست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button