ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

سبەی چارەنوسی مێسی یەکلایی دەکرێتەوە

یاریگا
لیۆنێل مێسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، ئەمڕۆش بە تەنهایی راهێنانی کردووە و تاوەکو ئێستا چارەنوسی بۆ یاری داهاتوو یەکلایی نەبووەتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی Ole بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی شازادەکان دوای رزگاربوونی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها گەڕانەوەی بۆ فەرەنسا، لەو کاتەوە بە تەنهایی راهێنانەکانی دەکات، راهێنەری یانەکەشی نایەوێت پەلە بکات لە گەڕانەوەی، بۆیە سبەی چارەنوسی ئەو یاریزانە بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر ئۆڵمپیک لیۆن یەکلایی دەکرێتەوە.

لیۆنێل مێسی دوای ئەوەی بە مەبەستی وەرگرتنی پشووەکانی سەری ساڵی گەڕایەوە وڵاتەکەی، لەوێ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و پاش چوار رۆژ لە ڤایرۆسەکە رزگاری بوو و گەڕایەوە فەرەنسا و پەیوەندی بە یانەکەی کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button