ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان تووشبوونی دوو یاریزانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا تووشبوونی دوو یاریزانی نوێی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

هەژماری فەڕمی پاریس سان جێرمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ئەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هەریەك لە یاریزانان ئەنخێل دی ماریا و جولیان دراكسلەر ئەرێنی بووە و تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە كە هەردوو یاریزان لە ماڵەكانی خۆیان كەرەنتین دەكرێن بەپێی پرۆتۆكۆڵی تەندروستی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button