ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

ئیکاردی چاوەڕێ ئۆفەری یانەیەکی ئیتاڵی دەکات

یاریگا
مائورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵیا.

رۆژنامەی وەرزشی کۆریرۆ دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی شازادەکان لە یانەکەی دڵخۆش نیە و بیر لە جێهێشتنی دەکاتەوە و، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ کارگێری یانەکەی گفتوگۆی کردووە و ئەوانیش لاریان نیە، بۆیە ئەو یاریزانە ئامادەیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵیا.

ئیکاردی هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، چاوەڕێ دەکرێت ئەم زستانە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button