ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

ئیکاردی هەوڵی گەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا دەدات

یاریگا
مائورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بیر لەوە دەکاتەوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و جارێکی دیکەوە بگەڕێتەوە ئیتاڵیا و پەیوەندی بە یانەی رۆما بکات.

رۆژنامەی وەرزشی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە یاریزانەکەی شازادەکان لەگەڵ یانەکەی دڵخۆش نیە و هەر ئەمەش وایکردووە بیر لە گەڕانەوەی بۆ ئیتاڵیا بکاتەوە، یانەی رۆمای ئەم وڵاتەش ئامادەن ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام ئەستەمە یانەکەی دەستبەرداری بێت، چونکە کلیان مباپێ هەموو هەوڵێک دەدات ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت و ئەو کات قەیرانی هێرشبەریان بۆ دروست دەبێت.

ئیکاردی لە ساڵی 2020 ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی جێهێشت و بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد و گرێبەستەکەشێ لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2024 کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button