تەواو؛ ریال مەدرید چارەنووسی کاماڤینگا یەکلایی دەکاتەوە
بڕیاری کۆتایی..

یاریگا –
ریال مەدرید چارەنووسی ئێدواردۆ کاماڤینگا، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یەکلایی دەکاتەوە.
خۆرخێ پیکۆن، رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید هیچ پلانێکی دانەناوە لەم هاوینە دەستبەرداری ئێدواردۆ کامابینگا ببێت، ئەستێرە فەڕەنسییەکەش نایەوێت ریال مەدرید جێبهێڵێت.
ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەیە ئەو دەنگۆیانە دێت کە باسیان لەوە دەکرد، ریال مەدرید بڕیاریداوە لەم هاوینە دەستبەرداری کاماڤینگا ببێت، بەڵام رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
El Real Madrid no tiene planeado vender a Eduardo Camavinga este verano. El jugador tampoco se plantea salir. pic.twitter.com/G98diRVCs5
— Picón (@JorgeCPicon) May 18, 2026
کاماڤینگا وەرزێکی سەختی بەڕێکرد و بەهۆی دابەزینی ئاستی لە لیستی هەڵبژادەی فەڕەنسا دوورخرایەوە و بەشداری مۆندیالی 2026 ناکات.
بەڵام ریال مەدرید هێشتا متمانەی بەو ناوەڕاستکارە 23 ساڵانە ماوە و یانەک بڕوای وایە دەتوانن بۆ چەند وەرزێکی دیکەش سود لە تواناکانی وەربگرن.
کاماڤینگا لە هاوینی 2021 رێنی جێهێشت و بەبڕی 31 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و تاوەکوو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ مێرێنگی هەیە.



