ئه‌مریکائه‌وروپا

ئیکاردی دەنگۆی جیابونەوە لە واندا رەتدەکاتەوە

یاریگا
جارێکی دیکە سەرچاوەکانی ئارجێنتینا دەنگۆی جیابونەوەی مائورۆ ئیکاردی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەکەیان لە واندا نارای هاوڕێ بڵاوکردەوە، بەڵام ئەمجارەیان ئەو یاریزانە هەر زوو دەنگۆکانی رەتکردەوە.

رۆژنامەی ole ئارجێنتینا بڵاویکردەوە، چەند سەرچاوەیەکی وڵاتەکەیان دەنگۆی جیابونەوەی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەکەیان لە هاوڕێکەی بڵاوکردەوە، بەڵام ئەو یاریزانە هەر زوو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.

ئەمە دووەمجارە دەنگۆی ئەمجۆرە لەسەر ئیکاردی بڵاودەکرێتەوە، جاری پێشتر خودی واندا پۆستێکی گوماناوی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە، گوایە یاریزانەکە خیانەتی لێکردووە، بەڵام دواتر دەرکەوت شتی وانیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button