ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

یۆڤی لە ئیکاردی نزیک دەبێتەوە

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەیشت سەبارەت بە گواستنەوەی ماوریۆ ئیکاردی.

بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا، پاریس سان جێرمان رازییە بە خواستن ئەو یاریزانە تا کۆتایی وەرز بداتە یوڤێنتۆس.

ساڵانێکی زۆرە یۆڤی چاودێری ئیکاردی دەکات بەڵام دوای پێکانەکەی فێدیریکۆ کیێزا لە هەمووکات زیاتر پێویستی بە یاریزانێکی دیکەی هێرشبەرییە.

فوتبۆڵ ئیتاڵیا دەڵێت، پاریس چاوی لەوەیە بەیەکجاری ئیکاردۆ، کورزاوا و دراکسلەر بفرۆشێت بەڵام هیچ گرێبەستێکی بۆ ئەو سێ یاریزانە پێنەگەیشتووە و بە ناچاری بیر لە فرۆشتنیان بە خواستن دەکاتەوە.

یۆڤی جگە لەو یاریزانە چاوی لەسەر مارسیاڵ و سەردار ئەزموون بوو  بەڵام بە گوتەی سەرچاوەکە نرخیان سەروو بودجەی یۆڤییە بۆ جێگرتنەوەی کیێزا.

بابەتی زیاتر

Back to top button