ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

ئیکاردی دەگەڕێتەوە سێریائەی

یاریگا
مائورۆ ئیکاردی، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، بەهۆی کەم یاری کردنی لە ریزەکانی یانەکەی بریایداوە یانەکەی جێبێڵێت و دووبارە بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵیا.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، یاریزانەکەی شازادەکان بریاریداوە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵیا، بۆیە یانەی یۆڤێنتۆس دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و، بریاریشە پێشکۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە هەوڵەکانی دەست پێ بکات.

ئیکاردی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هاوینی ساڵی 2024 کۆتایی دێت، بۆیە بەبێ رەزامەندی یانەکەی ناتوانێت یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button