ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان تووشبوونی چوار یاریزانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا تووشبوونی یاریزانەكانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە یاریزانەكان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئەنجامداوە بۆ دەسپێكردنەوەی ڕاهێنانەكان دوای پشووەكانی سەری ساڵ.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە چوار یاریزانی تیمی یەكەمی یانەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون بە بێ ئاشكرا كردنی ناوی یاریزانەكان ، هەروەها حاڵەتی ئەرێنی هەیە لە نێو كارگوزارانی یانەكەدا.

سەرجەم تووشبووەكان كەرەنتین دەكرێن تا دووبارە پشكنینەكانیان نەرێنی دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button