ئه‌وروپائینگلتەرا

ژمارەیەک لە یانەکانی پرێمەرلیگ داوای وەستاندنی خولەکە دەکەن

یاریگا
رۆژ دوای رۆژ ژمارەی تووشىووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یانەکانی پرێمەرلیگ بە بەرزبونەوەدایە، بۆیە ژمارەیەک لە یانەکانی ئەم وڵاتە داوا دەکەن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو خولەکە رابگیرێت.

ماڵپەرت فتبۆل لەندەن بڵاویکردەوە، بەهۆی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبونەوەی رێژەی تووشبووان لە پرێمەرلیگ، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو چەند یارییەک دواخراون، بۆیە بەشێک لە یانەکان داوایان لە ئەنجومەنی پرێمەرلیگ کردووە کە بۆ ماوەیەکی کاتی خولەکە رابگیرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، یانەکانی ئارسێناڵ، چێڵسی و تۆتێنهام سێ لەو یانانەن کە داوایان لە ئەنجومەنی پرێمەرلیگ کردووە خولەکە رابگیرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button