فه‌ره‌نسا

سەرۆکی لیۆن: سزاکەم نادادپەروەرانەیە و ناوبژیوان درۆدەکات

یاریگا-سەرۆک یانەی لیۆن ژان مایکڵ ئاولاس بۆ پێنج یاری سڕکرا لەسەر لێدوانێکی و پاش سزاکەشی بە لێدوانێکی توندتر وەڵامی دایەوە.

ئاولاس پاش شەڕەکەی یاری نێوان لیۆن و ماریسیلیا کە بووە هۆی دواخستنی یارییەکە سەبارەت بە ناوبژیوان وتبووی”ئەم پاڵەوانێتیە پشت بە یاساکانی بۆردی خولی فەڕەنسی دەبەستێت، هەواڵێکی ناخۆش بۆتۆ (ناوبژیوان) ئەوەیە من بەشێکم لە بۆردی خولی فەڕەنسی و بەسەرتەوەناچێت!”.

لەسەر ئەم لێدوانە بڕیاردرا ئاولاس پێنج یاری لە یاریگاکان و هەروەها  تا پێنج یاری دیکە لەسەرجەم کۆبوونەوە و چالاکییەکانی بۆردی بەڕێوەبردنی خولی فەڕەنسیش سڕکرا کە ئەو یەکێکە لە ئەندامەکانی.

ئەمڕۆ سەرۆکەکە بۆ لێ ئیکویپ وتی “زۆر نائومێدم چونکە روونکردنەوەم دا لە مەبەستی قسەکانم و بە هەڵە وەگێڕانیان بۆ کرابوو هەموو ئەمە هەڵە لێکتێگەیشتنە و بڕیارەکە نادادپەروەرانە نیە چونکە بڕوایان بە قسەی کەسێک کرد (ناوبژیوانەکە) کە قسەکانی راست نیە و درۆ دەکات. ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە خۆرخی سامپاولی راهێنەری ماریسیلیا هەڕەشەی لە ناوبژیوان کرد و ئەمەش لە راپۆرتەکەدا هەیە کەچی سزا نەدران”.

بابەتی زیاتر

Back to top button