ئه‌وروپائینگڵته‌را

هاندەرانی یانەیەکی پرێمەرلیگ هەڵمەتی کۆکردنەوەی پارەیان بۆ یانەکەیان راگەیاند

یاریگا
کۆنۆر کالێگەر، هێرشبەرە لاوەکەی یانەی کریستال پالاس بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، بووەتە جێگەی دڵخۆشی هاندەرانی یانەکەی، بۆیە ئەوان دەیانەوێت ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام بێت.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی کریستال پالاس کە بە شێوەئ خواستن لە ریزەکانی یانەی چێڵسی گواستراوەتەوە، هاوینی داهاتوو دەبێت بگەڕێتەوە یانەکەی، بەڵام هاندەرانی ئەو یانەیە هەڵمتێکیان دەستپێکردووە، بۆ کۆکردنەوەی 50 ملیۆن پاوەند، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە لە یانەکەی بمێنێتەوە.

یانەی چێڵسی بەرامبەر دەستبەرداربوون لە کۆنۆر داوای 50 ملیۆن پاوەندی کردووە، بۆیە هاندەرانی کریستال پالاس دەیانەوێت لە رێگەی ئەم هەڵمەتە، هاوکاری یانەکەیان بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button