ئه‌وروپائەفریقائیسپانیائینگڵته‌را

رۆدیگێر گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە

یاریگا
ئانتۆنی رۆدیگیر، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی بریاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکاتەوە.

رۆژنامەی گاردیانی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلوز هەموو ئۆفەرەکانی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و، دەیەوێت هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات. سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، کارگێری شاهانەکان لەگەڵ ئەو یاریزانە گەیشتونەتە رێکەوتن کە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیان بکات.

رۆدیگێر هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی کۆتایی دێت و، ئەگەر یانەکەی سەرکەوتوو نەبێت لەم ماوەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، ئەو کات بێ بەرامبەر یانەکەی جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button