ئیسپانیا

ڤینیسیۆس: دڵخۆشم بە پۆشینی ژمارەی رۆناڵدۆ و خوانیتۆ

یاریگا

ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە پۆشینی درێسی ژمارە 7 لە یانەکەی دەکات.

هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی مێرنگی لەبارەی وەرگرتنی درێسی ژمارە 7 لە یانەکەی دەڵێت

زۆر دڵخۆشم و شانازی دەکەم کە هەڵبژێردراوم بۆ پۆشینی درێسی ژمارە 7 ئەو ژمارەیەی یاریزانانی وەک کریستیانۆ و خوانیتۆ لەبەریان کردووە و زۆر دڵخۆشم

لەلایەکی دیکەوە رۆدیگێری هاونیشتیمانیشی بە وەرگرتنی درێسی ژمارە 11 لە یانە شاهانەکە دەڵێت

ژمارە 11 بۆ من مانای زۆری هەیە. ئەو ژمارەیەی کە لە منداڵییەوە خۆشم دەویست و مێژوویەکی زۆری هەیە لە ڕیاڵ مەدرید

 

بابەتی زیاتر

Back to top button