ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید پیرۆزبایی لە ئارسیناڵ دەکات

دانی دڵی لای گەنەرزە

Yariga App

یاریگا –

دانی سێبایۆس، ناوەڕاستکاری ریال مەدرید پیرۆزبایی لە ئارسیناڵ دەکات.

سێبایۆس لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامی بڵاوکردووەتەوە، بەبۆنەی ئەوەی ئارسیناڵ بووەتە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، پیرۆزبایی لە یانەی پێشووی دەکات.

پیرۆزبایی لە ئارسیناڵ، یاریزانەکان و هاندەران دەکەم بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە.

بەتایبەتی پیرۆزبایی میکێڵ ئارتێتا دەکەم. تۆ هەمیشە بڕوات بە یانەکە هەبوو، لە پێناو بەدەستهێنانی ئەم نازناوەدا لە هەموو کەس زیاتر ماندوو بوویت. شایستەیت، سەرۆک.

پیرۆزە، خێزانەکەم. ئارسیناڵ.

سێبایۆس هاوینی 2019 ریال مەدریدی جێهێشت و بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد و تاوەکوو هاوینی 2021 لەو یانەیە مایەوە، دواتر گەڕایەوە ریال مەدرید.

سێبایۆس بە درێسی ئارسیناڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 77 یاریی کردووە، دوو گۆڵی کردووە و شەش گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button