ئیسپانیاگرنگترین

نە ئێمباپێیە نە ڤینیسیۆس؛ مۆرینیۆ سەرکردەی یەکەمی ژووری خۆگۆڕینی ریال مەدرید دیاریدەکات

کێ سەرکردە دڵخوازەکەی سپێشەڵ وەنە؟

Yariga App

یاریگا –

دۆخی نێوخۆیی ریال مەدرید پڕە لە نادڵنیایی و پێشهاتی چاوەڕواننەکراو؛ لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی راگەیاندنی فەرمی گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆن بۆ بێرنابیۆ، دەرکەوتنی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی یانەکە و کێشە کەڵەکەبووەکانی ژووری خۆگۆڕین، پلانەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێزیان ئاڵۆزتر کردووە.

رۆژنامەی سپۆرت ـی کاتالوونی بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستی مۆرینیۆ بۆ دوو وەرزی داهاتوو لەگەڵ ریال مەدرید یەکلایی بووەتەوە. سەرەتا پلان وا بوو کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، دوای رۆیشتنی ئالڤارۆ ئاربێلۆا، راگەیاندنە فەرمییەکە بکرێت. بەڵام دەرکەوتنی ئینریکێ ریکێلمێ سەرمایەدار وەکوو بەربژێرێکی چاوەڕوانکراو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی، هەموو شتێکی گۆڕی.

ریکێلمێ رایگەیاندووە کە لە دوو بۆ سێ رۆژی داهاتوو بڕیاری کۆتایی دەدات؛ ئەگەر خۆی بەربژێر بکات، ئەوا راگەیاندنی مۆرینیۆ لانیکەم تاوەکوو 8ـی حوزەیران دوادەکەوێت تاوەکوو پرۆسەی هەڵبژاردنەکان کۆتایی دێت و پێرێز پۆستەکەی هەتاوەکوو ساڵی 2030 مسۆگەر دەکاتەوە.

کۆرتوا دەبێتە پیاوە متمانەپێکراوەکەی سپێشەڵ وەن
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، سەرەڕای دواکەوتنی راگەیاندنەکەی، مۆرینیۆ دەستی بە داڕشتنی پلانەکانی کردووە. یەکەم بڕیاری گەورەی پورتوگالییەکە، دیاریکردنی سەرکردە و پیاوی یەکەمی ژووری خۆگۆڕینە.

لەکاتێکدا میدیاکان سەرقاڵی ململانێی نێوان کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جۆنیۆرن، مۆرینیۆ بڕیارێکی جیاوازی داوە و تیبو کۆرتوای گۆڵپارێزی وەکوو سەرکردەی پڕۆژەکەی هەڵبژاردووە. مۆرینیۆ پێی وایە کۆرتوا یەکلاییکەرەوەترین یاریزانی مەدرید بووە، تەنانەت لە سەروو گۆڵەکانی ئێمباپێشەوە.

شۆڕشی بەرگری و ئاشتکردنەوەی ئەستێرەکان
سەرچاوە کاتالوونییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، مۆرینیۆ پەیوەندی بە کۆرتواوە کردووە و دڵنیای کردووەتەوە کە هێڵی بەرگری بە تەواوی نۆژەن دەکاتەوە. داوای بەرگریکارێکی باڵی ڕاست و دوو دڵی بەرگری کردووە بۆ ئەوەی شانبەشانی رودیگەر یاری بکەن، بەتایبەت لەگەڵ پێکانە درێژخایەنەکانی میلیتاو، نزیکبوونەوەی رۆیشتنی ئالابا و خستنەبازاڕی ئاسێنسیۆ.

لەلایەکی دیکەوە، گەورەترین ئاڵەنگاری بۆ مۆرینیۆ، کۆنترۆڵکردنی ئاژاوەی ژووری خۆگۆڕینە. ئەو دەبێت پەیوەندییە خراپەکەی ئێمباپێ لەگەڵ جود بێڵینگهام چارەسەر بکات، هەروەها رووبەڕووی دۆخی فێدێ ڤاڵڤێردی ببێتەوە کە رەنگە شارەی کاپتنی لێبسەندرێتەوە. سەرباری ئەوەش، دەبێت چارەسەرێکی تەکتیکی بۆ نەگونجانی ڤینیسیۆس و ئێمباپێ لەسەر یاریگا بدۆزێتەوە، لە کاتێکدا ڤینیسیۆس زۆر نیگەرانە لەوەی پێرێز بە ئاشکرا ئێمباپێی وەکوو سەرکردەی یانەکە ناساندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button