ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

ئۆفەرێکی نوێ پێشکەشی رۆدیگێر دەکرێت

یاریگا
ئانتۆنیۆ رۆدیگێر، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، داوای زیاد کردنی مووچەکەی دەکات و یانەکەشی ئۆفەرێکی نوێ پێشکەشی دەکات.

ماوەیەکە هەوڵەکانی کارگێری بلوز لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەڵمانی یانەکەیان سەرناگرێت، ئەو یاریزانە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، داوای مووچەی هەفتانە 200 هەزار پاوەند دەکات، بەڵام یانەکەی ئامادەنیە ئەو داوایەی جێبەجێ بکات و، رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانیش بەم دواییە ئاشکرای کردووە، یانە لەندەنیەکە لە نوێنترین ئۆفەریان ئامادەن هەفتانە 170 هەزار پاوەند وەکو مووچە پێشکەش ئەو بەرگریکارە بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاکردووەتەوە تاوەکو ئێستا رۆدیگێر وەڵامی ئۆفەرەکەی یانەکەی نەداتەوە، بەڵام ئەگەر بێتو بەم مووچەیە رازی بێت، ئەوا دەبێتە خاوەنی زۆرترین مووچە وەکو بەگریکار.

بابەتی زیاتر

Back to top button