ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

رۆدیگێر جارێکی دیکە رەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

یاریگا
ئانتۆنی رۆدیگێر، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی سورە لەسەر جێهێشتنی یانەکەی و بەم دواییە ئۆفەرێکی دیکەشی لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلوز بەهۆی کەمی مووچەی هەفتانەی بیانۆی هەبوو، بەڵام ئێستا کارگێری یانەکەی هیچ بیانۆیەکی بۆ نەهێشتووە و ئامادەن مووچەکەی لە 100 هەزار پاوەند بۆ 200 هەزار پاوەند لە هەفتەیەک زیاد بکەن، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیدەکاتەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆدیگێر هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی کۆتایی دێت و، دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە بەڵێنی بە کارگێری یانەی ریال مەدرید داوە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button