ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا باس لە جۆری پێكانەكەی گاڤی دەكات

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەیاننامەیەكی سەبارەت بە جۆری پێكانەكەی پابلۆ مارتن گاڤی بڵاوكردەوە.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ بیتسی كرد و یانەی میوان بە گۆڵێكی بێ وەڵام یاریەكەی بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 16ی لالیگای ئیسپانیا.

لە خولەكی 36ی یاریەكەدا بەهۆی پێكانێكی بەهێز لە سەریداگاڤی یاریگای جێهێشت و ڕیكی بویگ جێگای گرتەوە.

لە دوای یاریەكە بارسێلۆنا بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە ئاماژەی بەوە كردووەدوای ئەنجامدانی پشكنینەكان هیچ پێكانێكی مەترسیداربوونی نیە و یاریزانەكە ئامادەی یاریەكانی داهاتوو دەبێت.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ڕیزبەندی حەوتەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button