ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوڤێنتوس لەگەڵ ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ رێککەوت

رێککەوتن لەسەر مەرجە کەسییەکان کراوە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح و ئاندی رۆبێرتسن رایانگەیاندووە کە لە کۆتایی گرێبەستەکانیان لەم هاوینەدا لیڤەرپوول جێدەهێڵن، لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی گرێبەستەکەی ئیبراهیما کۆناتێ هێشتا نادیارە.

ئالیسن بەیکەر بۆ ماوەی نزیکەی هەشت ساڵە گۆڵپارێزی یەکەمی لیڤەرپوولە، دوێنێ سکای سپۆرتس رایگەیان کە وای دەبینن یانەی یوڤێنتوس سەرچاوە و کاتێکی زۆر بۆ هەوڵدان بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە پێش وەرزی داهاتوو تەرخان دەکات.

گۆڵپارێزە تەمەن 33 ساڵە لە مانگی تەممووزدا دەچێتە ساڵی کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول، دوای ئەوەی یانەکە لە مانگی ئازاردا بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی چالاک کرد. ئالیسن کە بۆ ماوەی نزیکەی هەشت ساڵە گۆڵپارێزی یەکەمی لیڤەرپوولە، بۆ پێنج یایری رابردوو بەهۆی پێکان لە ماسوولکەی رانیدا دوورکەوتووەتەوە.

هەروەها پێشتر لەم وەرزەدا پێنج یاریی پریمەرلیگ و شەش یاری چامپیۆنزلیگی لەدەستداوە، کە تێیاندا جیۆرجی مامارداشڤیلی لە شوێنی ئەو یاریی کردووە. سەرچاوکەە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لیڤەرپوول ئاگاداری بارودۆخەکە بێت و خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەسەر جێگرەوەکان، ئەگەر لە کۆتاییدا ئالیسن بڕیاری رۆیشتن بدات.

ئارنە سڵۆتی راهێنەر ئاماژەی بە گۆڕانکاریی پێویست لە پێکهاتەکەدا کردووە لەم هاوینەدا و چاوی لە گواستنەوەی یاریزانە بۆ هەردوو پێگەی بەرگریکاری باڵ، دڵی بەرگری، ناوەندی بەرگری و هێڵی هێرشبەر.

ئێستاش نیکۆلۆ شێرا، رۆژنامەنووسی ناودار و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوە، رایگەیاند کە ئالیسن بەیکەر بە تەواوی لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ یوڤێنتوس، تاوەکوو 2029 بە مووچەی ساڵانەی پێنج ملیۆن یۆرۆ رێککەوتووە. ئێستا خانمەپیرەکە هەوڵ دەدات لەگەڵ لیڤەرپوولیش بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزەکە بگاتە رێککەوتن و گفتوگۆ دەستیپێکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button