شیکاریی ئارچیڤۆ ڤار؛ ناوبژیوان ستەمی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید؟

یاریگا –
پێگەی ناوداریی ئارچیڤۆ ڤار، کە تایبەتە بە شیکاریی بڕیارەکانی ناوبژیوان و ڤار، شیکاریی بۆ دوو حاڵەتی سەرەکیی یارییەکەی ئارسیناڵ و ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.
ئارچیڤۆ ڤار، رەخنە لە ڤار دەگرێت بۆ پشتگوێخستنی ئەگەری لێدانێکی سزا لە یاریی گەڕانەوەی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ئارسیناڵ و ئاتلێتیکۆ مەدرید، بە بانگەشەی ئەوەی گابریێلی بەرگریکاری ئارسناڵ جولیانۆ سیمۆنی گرتووە و هاوسەنگی تێکداوە کاتێک دوای بڕینی گۆڵپارێز بۆ لێدان بەرەو گۆڵی چۆڵ ئامادە بووە.
پێگەکە چوار وێنەی یەک لە دوای یەک داناوە کە نیشانی دەدات سیمیۆنی لە نزیک گۆڵ کۆنتڕۆڵی تۆپەکە دەکات، پاشان بەرکەوتنی جەستەیی لەلایەن گابریێل دەبێت کە هاوسەنگی تێکدەدات و کە وای لێدەکات لێدانێکی لاواز و خراپ ئاراستە بکات، بێئەوەی دوای پێداچوونەوەی ناوبژیوان و ڤار لێدانی سزا هەژمار بکرێت.
🖥️💥 El VAR se lavó las manos en el Arsenal – Atlético de Madrid.
👉🏻 Gabriel agarra y desestabiliza a Giuliano cuando el argentino se disponía a rematar a portería vacía.
❌ 𝗘𝗦 𝗣𝗘𝗡𝗔𝗟𝗧𝗜.
▪️ El agarrón no es descarado, pero suficiente para impedir un remate muy claro. pic.twitter.com/EyiC97OyXZ
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) May 5, 2026
لە حاڵەتی دووەم ئارچیڤۆ ڤار شیکردنەوە بۆ رووداوێکی دیکە لەنێو ناوچەی سزای ئارسیناڵ لە یارییەکە دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە کالافیۆری یاریزانی ئارسناڵ، بە روونی پێی ناوە بەسەر قاچی گریزماندا لەنێو ناوچەی سزادا، کە ئەمەش لێدانێکی سزای هەژمار نەکراوە و ڤار نەیتوانیوە راستی بکاتەوە.
پێگەکە ئاماژە بە بەرکەوتنێکی کەمی پێشتر دەکات، کە تێیدا پوبیلی یاریزانی ئاتلێتیکۆ پێش گابریێلی یاریزانی ئارسیناڵ گەیشتووەتە تۆپەکە و دەڵێت ئەم زنجیرە رووداوە هۆکاری بڕیارنەدانی ناوبژیوان لەنێو یاریگادا روون دەکاتەوە، بەڵام بۆ دەستوەرنەدانی ڤار نابێتە بیانوو.
🖥️💥 Segunda lavada de manos del VAR en el Emirates Stadium.
👉🏻 Calafiori pisa a Griezmann dentro del área.
❌ 𝗘𝗦 𝗣𝗘𝗡𝗔𝗟𝗧𝗜.
▪️ En la acción previa es Pubill quien llega antes al balón en la pugna con Gabriel, produciéndose tras ello un contacto mínimo entre ambos. pic.twitter.com/zWpDtgWtPM
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) May 5, 2026



