
یاریگا –
رافینیا، هێرشبەری بەڕازیلی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید ئامادە دەبێت بەڵام بەشێوەی سەرەکی یاریی ناکات.
رۆژنامەی لا ڤانگواریدا بڵاویکردووەتەوە، رافینیا بەپەرۆشەوە خۆی بۆ کلاسیکۆ ئامادە دەکات، بەدرێژایی هەفتەی رابردوو بەردەوام مەشقی کردووە، تەنانەت لە رۆژە پشووەکانیش نەوەستاوە و لە ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە کلاسیکۆ بەردەوام بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، پڕۆسەی چاکبوونەوەی رافینیا زۆر باش بەڕێوەدەچێت، بارسا پەلەی لە گەڕانەوەی نەکردووە و زۆر بە وردی کاری لەسەر چاکبوونەوەی کردووە، هانزی فلیک بڕیاریداوە مەترسی لەسەر دروست نەکات، بۆیە لە کلاسیکۆ لە پێکهاتەی سەرەکی نابێت بەڵام 20 بۆ 30 خولەک یاریی دەکات.
رەتکردنەوەی دەگۆکان؛
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بارسێلۆنا بەهیچ شێوەیەک بیر لە فرۆشتنی رافینیا ناکاتەوە، وەڵامی بارسێلۆنا بۆ دەنگۆکان روونە “رافینیا بۆ فرۆشتن نییە” ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە کاتالوونیەکە هەیە و بارسا ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت.
بارسێلۆنا لە یەک حاڵەت دەستبەرداری دەبێت، ئەویش ئەوەی یاریزانەکە خۆی داوای رۆیشتن بکات، بەڵام بارسێلۆنا بەدووری دەزانێت رافینیا داوای رۆیشتن بکات و لە مانەوەی یاریزانەکە دڵنیایە.



