ئیتاڵیا

ئەو ریکۆردەی ئەتەلەنتا کە گاسپێرینی یەکەم و دووهەم و سێهەمە

یاریگا-شەوی رابردوو جیان پیێرۆ گاسپێرینی ریکۆردێکی ئەتەلەنتای شکاند و پێشتریش سێ جاری تر هەر خۆی ریکۆردی پێشووی شکاندبوو.

شەوی رابردوو ئەتەلەنتا ٤-٠ لە ڤینیزیای بردەوە   و راهێنەرە ئیتاڵییەکە توانی ئەو یانەیە بگەیەنێتە ٣١ خاڵ پاش ١٥ یاری خولی ئیتاڵی، ئەوەش یەکەمجارە لە مێژووی یانەکەدا روودەدات.

جیان پیێرۆ لە یەکەم وەرزیدا توانیبووی ٢٨ خاڵ بەدەست بهێنێت لە ساڵی ٢٠١٦ و ئەوکات ئەمە ژمارەی پێوانەییان بوو، بەڵام دوو جاری دیکە لە ساڵانی٢٠١٩ و ٢٠٢٠ توانیبووی ئەو ژمارەیە هاوتابکاتەوە، تاوەکو ئەمساڵ ریکۆردەکەی خۆی شکاند.

بەوەش لە ریزبەندی ئەو راهێنەرانەی کە توانیوییانە پاش ١٥ هەفتە زۆرترین خاڵ کۆبکەنەوە بۆ یانەکە لە پلەی یەکەم تاوەکو چوارەم سەرجەمییان بەناوی گاسپێرینین.

لەگەڵ ئەوەش ئەتەلەنتا لە پلەی چوارەمی ریزبەندی کاڵچیۆیە بەڵام تەنها یەک خاڵ لە میلانی خاوەن پلەی دووهەم دوورە. هێشتا میلان یاری ئەم هەفتەیەی ئەنجام نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button