ئه‌مریکاگرنگترین

پاڵمێراس بووە پاڵەوانی لیبەرتادۆرێس

یاریگا-یانەی پاڵمێراسی بەڕازیلی بۆ دووهەم ساڵی دوای یەک بووە پاڵەوانی جامی لیبەرتادۆرێس بە بردنەوە لە  فلامینگۆی هاونیشتیمانی.

پاڵمێراس هەرزوو لە خولەکی پێنج دا  لەرێگەی رافایل ڤێیگا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دواتر لە نیوەی دووهەم گابریێل باربۆسای ناسراو بە گابیگۆڵ لە خولەکی ٧٢ گۆڵی بەرامبەری هێنا. ئەنجامەکە بەوجۆرە مایەوە تاوەکو  لە خولەکی ٩٥ یاریزانی یەدەگ دێیڤەرسۆن  لە نیوەی زیادکراو گۆڵی دووەم و بردنەوەی تۆمارکرد.

یانە بەڕازیلییەکە  بۆ یەکەمجار لە ٢٠٠٠ بووە پاڵەوانی لیبەرتادۆرێس کە هاوشێوەی خولی پاڵەوانەکانە بۆ کیشوەری ئەمریکای باشوور، لە دوو ساڵی رابردووشدا بە بردنەوە لە سانتۆس و فلامینگۆ ژمارەی ناسناوەکانی گەیاندە سێ ناسناو.

یانەکانی بەڕازیل بە تەواوی کۆنترۆڵی ئەو پاڵەوانێتییەیان کردووە و لە کۆتا سێ ساڵی رابردوودا یاری کۆتایی لە نێوان پێنج یانەی بەڕازیلی و یەک یانەی ئەرژەنتینی بەڕێوەچووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button