ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

فەرمیی: یوفا وەڵامی تانەکەی پاریسی دایەوە لەسەر ڕاگرتنی نێیمار لە چامپیۆنزلیگ

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا “یوفا” وەڵامی تانەکەی یانەی پاریس سان ژێرمانی دایەوە لەسەر ڕاگرتنی نێیمار لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

یوفا پێشتر لە مانگی ئەپرێڵی ئەم ساڵ بڕیاری ڕاگرتنی نێیماری دا بۆ سێ یاری، ئەوەش لە پای ئەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە لە دوای یارییەکەیان بەرامبەر مانچستەر یونایتد، ڕەخنە و گاڵتەی بە بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە کرد.

لای خۆیانەوە یانەی پی ئێس جی تانەیان لە بڕیارەکە دا و داوایان لە یەکێتیەکە کرد پێداچوونەوە بکەن، ئەمڕۆ یوفا بە فەرمیی وەڵامی دانەوە و جەختیان کردەوە کە هیچ گۆڕانکاریییەک بەسەر بڕیارەکەدا ناهێنن و وەک خۆی دەمێنێتەوە.

نێیمار لە ئێستادا دەنگۆی زۆر دەیبەستێتەوە بە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا، بەڵام سزاکەی یوفا هەر دەیگرێتەوە لە باری مانەوەی یاخود ڕووکردنە هەر یانەیەکیتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button