ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بەنفیكا

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر بەنفیكا.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری بەنفیكا بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ئەو یاریە یاریەكی چارەنووسساز و یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ هەردوولا و جیاوازی خاڵەكانیان تەنها دوو خاڵە ، بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە ڕیزبەندی دووەمی كۆمەڵەكەی دێت و بەنفیكاش بە كۆكردنەوەی چوار خال لە ڕیزبەندی سێیەمی كۆمەڵەكەی دێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی بۆ یەكەم یاری خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا وەك ڕاهێنەر:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: مینگوێزا ، پیكێ ، گارسیا ،ئەلبا

هێڵی ناوەند: نیكۆ ، بۆسكێتس ، دی یۆنگ

هێڵی هێرشبردن: گاڤی ، میمفیس ، كۆوتینهۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button