ئه‌وروپائینگلتەرا

نیوكاسڵ یۆنایتد تووشبوونی ڕاهێنەرەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی ، تووشبوونی ئیدی هاو ڕاهێنەری نوێی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان نیوكاسڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری برینتفۆرد دەكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 12ی خولی ئینگلتەرا.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی نیوكاسڵ ڕایگەیاند: دوای پشكنینەكان بۆ سەرجەم یاریزانەكان و دەستەی ڕاهێنەرانی یانەكە دەركەوتووە كە ئیدی هاو ، ڕاهێنەری نوێی یانەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە ، بەپێی پرۆتۆكۆڵی تەندروستی كەرەنتین دەكرێت.

نیوكاسڵ بە كۆكردنەوەی تەنها پێنج خال لە دوای ئەنجامدانی 11 یارێ لە ڕیزبەندی 19ی خولی ئینگلیزی دەبیندرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button