ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

بە پەلە: سبەینێ یانەیەکی ئیسپانیی بۆندی جواو فیلیکس ڕادەگەیەنێت

یاریگا- وا دیارە لە کۆتاییدا وێستگەی داهاتووی جواو فێلیکسی یاریزانی لاوی بەنفیکا یەکلایی بوویەوە، دوای بەستنەوەی ناوبراو بە چەند یانەیەی جیاوازەوە.

ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانیی لە هەواڵێکیدا بڵاوی کردۆتەوە کە بەرپرسانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید و بەنفیکا بە درێژایی ئەمڕۆ سێشەممە لە گفتوگۆدا بوونە سەبارەت بە گواستنەوەی لاوە پورتوگالییەکە.

ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ناو کۆبوونەوە دوولایەنەکە زانیارییەکانی بڵاو کردۆتەوە و ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە تەنها هەندێک وردەکاریی ماوە لەسەری ڕێک بکەون و هێشتا بە فەرمیی ڕایبگەیەنن، بەڵام پێیان وایە ئەوانەش بەبێ هیچ گرفتێک چارەسەر دەکرێن و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا گرێبەستەکە ڕادەگەیەنرێت و فێلیکسی لاو دەبێتە یاریزانی ئەتڵەتیکۆ.

بۆ زانین، لە ماوەکانی ڕابردوودا چەند یانەیەکیتر هەوڵی خۆیان خستە گەڕ بۆ پەلکێشکردنی هێرشبەرە تەمەن 19 ساڵانەکە، بەڵام ڕۆخیبلانکۆ کۆتا یانە بوو تا کۆتا چرکە لەسەر خواستەکەی مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button