ئه‌مریکا

ناوبژیوانی یاریەكەی بەڕازیل و ئەرجەنتین ڕاگیرا

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور ” كۆنۆمبێڵ ” ئەندرێس كۆنیا ناوبژیوانی یاریەكەی بەڕازیل و ئەرجەنتینی ڕاگرت لە میانەی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكا بۆ گەشتنیان بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی بەڕازیلی كرد و یاریەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات.

لە یەكێك لە دیمەنەكاندا ئۆتامێندی لێدانێكی بەهێز لە ڕافینهای یاریزانی بەڕازیل دەدات و بوویە هۆی خوێنبەربوونی یاریزانەكەی سامبا و ناوبژیوانیش هیچ كارتێكی بەڕووی ئۆتامێندی بەرز نەكردەوە.

تۆڕی ئۆلێی ئەرجەنتینی ئاشكرایكردووە كۆنۆمبێڵ كۆنیای ناوبژیوانی یاریگا لەگەل ناوبژیوانی ڤار تا كاتێكی نادیار ڕادەگرێت لە ناوبژیوانیكردن بەهۆی ئەوەی ئەو ڕووداوە تێپەڕیوە بەسەریاندا.

هەروەها ئاشكرایانكردووە ئۆتامێندی شایەنی وەرگرتنی كارتی سوور بووە بەڵام هیچ كارتێكی وەرنەگرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button