ئه‌مریکائینگلتەرا

تیمەکەی بێکهام ١٠ یاریزانی دەرکرد

یاریگا-دەیڤد بێکهام توڕە و نیگەرانە لە بارودۆخی ئینتەرمەیامی و بڕیاری شۆڕشێکی گەورەی داوە لە تیمەکەی.

ساڵی ٢٠١٨ راگەیەندرا بێکهامی ئەستێرەی مێژوویی ئینگلتەرا، یانەیەک لە ئەمریکا دادەمزرێنێت و لە ٢٠٢٠دا یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا.

ئینتەرمەیامی ئەو ئاستەی پێشکەشنەکرد کە چاوەڕواندەکرا و لە پلەی ١١هەمی خولی پلەیەکی ئەمریکا هات و نەگەیشتە خولی نایاب بۆ دووهەم وەرزی دوای یەک. هەربۆیە بێکهامی خاوەنی یانەکە بڕیاریدا ١١ یاریزان دەربکات لە تیمی یەکەمدا بەڵام ناوە دیارەکانی وەک گۆنزالۆ هیگواین، کیران گیبس، بلەیس ماتیودی دەمێننەوە.

جگە لەوە کوڕی فیڵ نیڤڵی راهێنەر بەرزکرایەوە بۆ تیمی یەکەم و هەرچی رۆمیۆی کوڕی بێکهامە لە فۆرت لاودەردەیڵ لە هەمان خولدا بەردەوام دەبێت.

سەرەڕای ئاستە خراپەکەی ئەو یانەیە، خاوەنی بەرزترین موچەی ساڵانەی یاریزانانن بە ١٧.٨ ملیۆن دۆلار، موچەی گۆنزالۆ هیگواین بەتەنها  ٥.٧٩ ملیۆن دۆلاری ساڵانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button