ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یاریزانێکی ریاڵ مەدرید بە خواستن لە رۆماوە بۆ فیۆرەنتینا دەگوێزرێتەوە

بۆرخا مایۆراڵ ماوەی خواستنەکەی لە رۆما تەواوناکات و لە گواستنەوەی زستانەدا دەچێتە فیۆرەنتینا.

هێرشبەر نەخوازراوەکەی مەدرید هاوینی رابردوو بە خواستنێکی دوو وەرزیی روویکردە رۆما و یانەکە مافی گواستنەوەی یەکجارەکی هەبوو بەرامبەر ٢٠ ملیۆن یۆرۆ.

مایۆڕیاڵ نەیتوانی متمانەی مۆرینهۆی راهێنەر بەدەست بهێنێت و نەک ماوەی خواستنەکەی تەواوناکات بەڵکو تەنها دوای شەش مانگ رۆما لەگەڵ فیۆرەنتینا رێککەوتوون تاوەکو بچێتە ڤیۆلا.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بەرێژەی ٩٨٪ گواستنەوەکە ئەنجام دەدرێت و دواتر رۆما هێرشبەرێکی دیکە دەگوازێتەوە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button