ئینگلتەرا

یەکەمجارە گواردیۆلا جامی کاراباو بەرزناکاتەوە!

یاریگا-شەوی رابردوو وێستهام یونایتد  لە قۆناغی ١٦ی جامی کاراباو شکستی بە مانچێستەر سیتی هێنا بە لێدانی یەکلاکەرەوە و کۆتایی بە داگیرکارییە مێژووییەکەی ستیزن هێنا لەو جامەدا.

بەر لە یارییەکەی دوێنی شەو، کۆستا شکستی مان سیتی لە ٢٦-١٠-٢٠١٦ بوو بەرامبەر مان یونایتد،  لەوکاتەوە تیمەکەی گواردیۆلا چوار ساڵ دوای یەک بوونە پاڵەوان و بەرەو پێنجەم هەنگاویان دەنا تاوەکو شەوی رابردوو یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات و لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا فیڵ فۆدێن لێدانێکی لەدەستدا و ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.

جامی کاراباو لە ئینگلتەرا بە جامی گواردیۆلا ناودەبرێت  و یەکەمجارە لەوکاتەوەی بووەتە راهێنەری مان سیتی نابێتە پاڵەوانی ئەو جامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button