ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی دیبالا لەگەڵ یۆڤی یەکلابووەوە

پاڤێڵ نێدڤد جێگری سەرۆکی یوڤێنتۆس رایگەیاند لەگەڵ پاولۆ دیبالا گەیشتوونەتە رێککەوتن.

ماوەیەکی زۆرە چارەنووسی هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، تاوەکو ئەمڕۆ نێدڤد وتی: زۆر دڵخۆشین و ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، زۆر نزیکین لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، پێموایە بەمزووانەش لە پێکانەکەی دەگەڕێتەوە”.

ماوەی نزیکە مانگێکە دیبالا بەهۆی پێکان دوورکەوتووەتەوە و دوو وەرزە بەو هۆیەوە ئاستی وەک پێویست نیە، لەگەڵ ئەوەشدا دیبالا خاوەنی ٧٤ گۆڵە بۆ یانەکە لە ١٨٦ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button