ئه‌وروپائیسپانیا

ڤالدانۆ: ڕائول دەبێتە یەكێك لە باشترین ڕاهێنەرەكانی مێژوو

یاریگا-

خۆرخی ڤالدانۆ ، یاریزان و ڕاهێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پێشووی ڕیاڵ مەدرید پێی وایە ڕائول گۆنزالیز دەبێتە یەكێك لە باشترین ڕاهێنەرەكانی مێژوو.

ڤالدانۆ لە لێدوانیدا بۆ پێگەی فەڕمی ڕیاڵ مەدرید ووتی: ڕائول دەبێتە یەكێك لە باشترین ڕاهێنەرەكانی مێژوو ، ئەو ئەو شتەی كە خۆی كردوویەتی و جێبەجێی كردووەبە یاریزانەكان دەگەیەنێت ، شتێكی تێدایە دەیبەستێتەوە بە ڕاهێنەرە گەورەكانی وەك گواردیۆلا ، مۆرینهۆ و سیمۆنیەوە.

هەروەها ووتیشی: ڕائول 300 یاریزانی هەیە لە تیپی لاوان ، دەتوانیت پرسیاری هەركامیان بكەیت ، من زۆر متمانەم پێیەتی.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەو ڕاهێنان بە بچوكترین تیمی كاستیا دەكات و دوای شەش مانگ دەیانگۆڕێت بە پیاو ، بۆ نمونە گۆتێرز ، بلانكۆ و مارڤن.

بابەتی زیاتر

Back to top button