ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

ڤێراتی باس لە داهاتووی دەکات

یاریگا
مارکۆ ڤێراتی، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا هیوادارە پێشکۆتایی هێنان بە کاروانی وەرزشی، بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و یاری بۆ یانەی پیسکارا بکات.

یاریزانەکەی شازادەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ لاگازێتا دلۆ سپۆرت دەڵێت ” یاری کردن بە درێسی سانجێرمان خەونی هەموو یاریزانێکە، من لێرە هەموو شتێکم بەدەستهێناوە و هەمیشە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی زیاتر دەدەم. هیوادارم پێشکۆتایی هاتنی کاروانی وەرزشیم، بگەڕێمەوە وڵاتەکەم و یاری بۆ یانەکەی پێشووم بکەمەوە “.

پیسکارا لە ساڵی 2012 یانەی پیسکارای وڵاتەکەی جێهێشت و، پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمان کرد، ئەو یاریزانە ئیتاڵیە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button