ئه‌وروپائیتاڵیا

ڤێراتی: ئامادەنەبوونمان لە مۆندیال كابوس و كارەساتە

یاریگا-

ماركۆ ڤێراتی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتالیا باس لە شكستەكە سەختەكەیان دەكات بەرامبەر مەقدۆنیا.

مەقدۆنیای باكوور بە گۆڵێكی بێ وەڵام توانی شكست بە ئیتالیا بهێنێت ، بەو شكستە ئیتالیا بە فەرمی نەیتوانی بگاتە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە دوای یاریەكە ڤێراتی ووتی: قورسە تێبگەین لەوە ، لەو باوەڕەدام دەستمان گرتبوو بەسەر یاریەكەدا و پێوویست بوو بیبەینەوە.

هەروەها ووتیشی: دەبوو لە سەرەتایی یاریەكەدا گۆڵمام تۆمار بكردایە و دەمانتوانی باشتر ببین ، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە سەختە شی بكەمەوە وەك كابوس وایە ، زەحمەتە لە پاڵەوان بوونی پاڵەوانیەتیەكەوە بگەڕێینەوە خاڵی سەرەتا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button