ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

ڤێراتی: سەرەڕای یەكسان بوونمان یاریەكی بەچێژمان ئەنجامدا بەرامبەر لانس

یاریگا-

ماركۆ ڤێراتی ئیتاڵی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە یەكسان بوونەكەیان دەكات بەرامبەر لانس.

لانس لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یاریەكەش بەگۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 17ی خولی فەڕەنسیدا.

لە دوای یاریەكە ڤێراتی بۆكەنال پڵەس ووتی: لانس بە شێوازێكی دیاریكراو یاری دەكات ، تیمێكی ئازایە و زۆر سەرسامیان بووم ، ئەوە زۆرباشە یاری لەو شێوەیە ئەنجام بدەیت.

هەروەها ووتیشی: یاریەكی بەهێز بوو تا كۆتا خولەك ڕكابەری بەردەوام بوو ، یاریەكی بە چێژبووە بۆ هاندەران.

پاریس بە كۆكردنەوەی 42 خاڵ لە ڕیزبەندی یەكەمی خولەكە دێت دوای تێپەڕبوونی 17 هەفتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button