ئیتاڵیا

دێ بروین: ئێمە لە ریزی گەورەکان نین و یاریزانەکانمان وەک ئەوان نین

کێڤن دی بروین پێی وایە وڵاتەکەی هاوشێوەی ئیتاڵیا دەوڵەمەند نیە لە هەبوونی ژمارەیەکی زۆر یاریزانی باش، ئەمەش پاش شکستییان بەرامبەر ئازوری لە یاری پلەی سێهەمی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بە ئەنجامی ١-٢.

دێ بروین  بۆ ئێن ئێچ ئێڵ دوای یارییەکە وتی “باش یاریمان کرد بەڵام چەند تیمێکی گەورە و لە کاتێکدا یاریزانی لاومان یارییان دەکرد و ئەمڕۆ ئاستێکی باشییان نیشاندا، ئەمە ئەزموونێکی باشە بۆ ئەوانە کە بەرامبەر رکابەرێکی گەورەی وەک ئیتاڵیا یاری بکەن بەڵام بەداخەوە دوو جارە دەدۆڕێین (بەرامبەر فەڕەنسا و ئیتاڵیا)، لەگەڵ رێزم بۆ ئەوان، یاریکردن بەرامبەر ئەوان وەکو یاریکردن نیە بەرامبەر ئەستۆنیا، تیمەکانی وەک ئیتاڵیا و فەڕەنسا  و ئیسپانیا خاوەنی ٢٢ یاریزانی گەورەن بەڵام ئێمە ئەوان نیە، ئێمە تەنها بەلجیکاین”.

ئەم لێدوانەی دی برۆین لە کاتێکدایە چەند ساڵێکە هەڵبژاردەکەی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی فیفایە بۆ هەڵبژاردەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button