ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

یاریزانێکی تۆتێنهام پەیوەندی لەگەڵ کچەکەی گواردیۆلا هەیە

یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە ماریای کچەکەی پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دێلی ئالی یاریزانی یانەی تۆتێنهامی ئەم وڵاتە دروست کردووە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی سپێرز لە مانگی پێنجی رابردوو لەگەڵ کچەکەی راهێنەری ستیزن بینراوە لە دەرچونیان لە خواردنگەیەک و دواتریش ئەم دوانە پێکەوە لەسەر بانێک بینراون و ئێستاش جارێکی دیکە ئەم دوو کەسە جارێکی دیکە لە یەکێک لە رێستۆرانتە بەناوبانگەکانی لەندەن بینراون و وێنەکانێش دەست ئەم ماڵپەرە کەوتوون.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە، ئەوان پەیوەندیان بە بەرێوەبەری کارەکانی دێلی ئالی کردووە، بەڵام بەرێوەبەری کارەکانی ئامادەنەبوو هیچ شتێک لەسەر ژیانی تایبەتی باس بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button