ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە؛ راهێنەرێکی گەورەی پرێمەرلیگ یانەکەی جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی هەواڵی BBC لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکرد پێپ گواردیۆلا کۆتایی ئەم وەرزە مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.

سەرچاوەکە زانیویەتی کۆتا یاریی هەفتەی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ کە تێیدا سیتی لە 24ی ئەم مانگە رووبەڕووی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە، دەبێتە کۆتا یاریی راهێنەرە ئیسپانیەکە لەگەڵ سیتیزنس.

هەر بەپێی زانیارییەکانی BBC، ئێنزۆ مارێسکای راهێنەری چێڵسی کە ئەم زستانە لە ئەرکەکەی بلووز جیابووەوە و پێشتر وەک یاریدەری پێپ لە سیتی کاریکردووە، بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی گواردیۆلا.

ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە چەند رۆژێ بەرلە ئێستا و بە دیاریکراوی پێش فیناڵی جامی یەکێتی ئینگلتەرا کە تێیدا تیمەکەی پێپ بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە چێڵسی بردەوە، راهێنەرە ئیسپانیەکە جەختیکردەوە کە هێشتا ساڵێکی گرێبەستەکەی ماوە و لە یانەکە ناڕوات.

ئەمڕۆ کۆتا یاریی گواردیۆلا دەبێت وەک راهێنەری مان سیتی لە یاریگای وێمبڵی؟ وەڵامەکە لە زای خۆیەوە بزانە

هەواڵەکە بەپەلە سەرجەم میدیا و میدیاکارە وەرزشییەکانی بەخۆوە سەرقاڵ کرد و بابەتیان لەسەر نووسی.

لای خۆیەوە فابریزۆ رۆمانۆش جەختی لە زانیارییەکە کردووەتەوە. ئەوەی لە هەواڵەکەی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەدا هاتووە ئەوەی کە مارێسکا چەند مانگێک بەرلە ئێستا بەڵێی بۆ دەستپێشخەرییەکەی مان سیتی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button