ئه‌وروپائینگلتەرا

رۆناڵدۆ خێراترین یاریزانی مانچێستەر یونایتدە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر وێستهام یونایتد وەکو خێراترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، دۆن لە یاری رابردووی یانەکەی لە پرێمەرلیگ کە توانی گۆڵێکیش بۆ یانەکەی بکات، لە دیمەنێکدا خێراییەکەی بە 32.51 کیلۆ مەتر تۆمار کراوە و وەکو خێراترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە کریس لە تەمەنی 36 ساڵیدایە و لە یارییەکەدا خیراییەکەی لە پیساکای بەرگریکارە لاوەکەی یانەکەشی زیاتر بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button