ئه‌وروپائیتاڵیا

ئیبرا باس لە گەڕانەوەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس دەکات

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردووی یانەکەی تووشی بووە، ئەستەمە بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر یۆڤێنتۆس بەشداری بکات.

هێرشبەرەکەی رۆسێنەری دوای کۆتایی هاتنی راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی لە وەڵامی رۆژنامەنوسێک سەبارەت بە بەشداری کردنی لە یاری هەفتەی داهاتوو گووتی ” پێویستە چاوەڕێ بکەم بزانم بۆ ئەوەی لە رۆژانی داهاتوو چارەنوسی پێکانەکەی چۆن دەبێت، شتێکی شاراوە نیە و من لە پاژنەی قاچم پێکانم هەیە و نامەوێت چارەنوسم بکەوێتە مەترسیەوە، هەموو ئامانجم ئەوەیە ئەم وەرزە بە تەواوەتی ئامادەبم و هەربۆیەش نامەوێت پەلە لە گەڕانەوەم بکەم ”.
وەرزی رابردوو زلاتان دوای ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دوور کەوتەوە و لە سێیەم یاری ئەم وەرزەی یانەکەی گەڕایەوە، بەڵام جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە بەشداری یەکەم یاری یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ نەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button