یاریگا

جەنگێکی تر لە نێوان مەدرید و پاریس بۆ بەرگریکارێکی چێڵسی

یاریگا-هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان رکابەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەنتۆنیۆ رودیگەر.

نوێترین پێشهاتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، رودیگەر و چێڵسی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان، ئەمەش وایکردووە ئەگەری رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانەکە بەهێزتربێت.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار مانگی داهاتوو جارێکیتر بلوز هەوڵی هێشتنەوەی رودیگەر دەدات بەڵام لەباری رۆیشتنیدا ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان هەردووکیان خوازیاری بەدەستهێنانی ئەو بەرگریکارەن پاش ئاستە بەرزەکەی وەرزی رابردووی.

بابەتی زیاتر

Back to top button